Kurdistan
چالاکێکی ژنی کورد لە مەریوان دەستبەسەر کرا
پەیامی کورد … چالاکێکی ژنی کورد لە مەریوان دەستبەسەر کرا
چالاکێکی ژنی خەڵکی مەریوان جوار ڕۆژ پێش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ سنە گوازراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١، سورەیا حەقدووست، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی “ماڵی ئینسان” لە مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سورەیان حەقدووست لەیەکێک لە شەقامەکانی مەریوان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گوازراوەتەوە.
دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی سورەیا حەقدووست و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا نەیانتوانیوە بیبینن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو ناڕوونە.