TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە کۆیە چەند چەکدارێکی دەمامکدار ژنێک دەکوژن

Navas Jan
Admin
📅 09 Şubat 2022 17:37

پەیامی کورد… لە کۆیە چەند چەکدارێکی دەمامکدار ژنێک دەکوژن

لە قەزای کۆیە چەند چەکدارێکی دەمامکدار تەقە لە ژنێک دەکەن و دەیکوژن، بەپێی زانیارییەکانیش ئەو ژنە ماوەیەکە لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کرد، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە چەند چەکدارێک کە دەمامکیان بەستووە، لە قەزای کۆیە تەقەیان لە ژنێک کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، ژنەکە پێشتر لە هەولێر بووە و چووەتە کۆیە.

بەپێی زانیارییەکان، ژنەکە لە دایکبووی ساڵی 1996ە و ماوەیەک پێش ئێستا لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و دوو ساڵە لە شێڵتەرێک لە هەولێر دەژی و خاوەنی منداڵێکە، بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان ژنەکە کاتێک لە تاکسی دابەزیوە تەقەی لێ کراوە و 12 گوللەی بەرکەوتووە.

لای خۆیەوە نەشئەت محەممەد لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی کۆیە بە میدیاکانی وتووە، ژنەکە هێنراوەتە نەخۆشخانە و ڕێکاری پێویستیان گرتووەتە بەر، بەڵام پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دابوو.

Paylas: