TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەچەند ساڵی داهاتودا جەمسەری باكور بەبێ سەهۆڵ دەبێت

Navas Jan
Admin
📅 08 Haziran 2023 21:12

پەیامی کورد...لەچەند ساڵی داهاتودا جەمسەری باكور بەبێ سەهۆڵ دەبێت


توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات لەماوەی حەوت ساڵی داهاتودا جەمسەری باكور بەبێ سەهۆڵ دەبێت، ئەوەش لە دەرەنجامی دەردانی رێژەیەكی زۆری گازی گەرمكەرەوە كە هۆكارەكەی مرۆڤە.

خالید سولەیمان پسپۆڕی بواری ژینگە بڵاویكردۆتەوە كە توێژینەوەكە ئاماژەیكردوە تەنانەت ئەگەر دەردانی گازی گەرمخانەیی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبكرێتەوە، ئەوا لە دەیەكانی داهاتودا جەمسەری باكور لە مانگی ئەیلولدا بێ سەهۆڵ دەبێت، هەروەها دەریشی دەخات ئەگەر رێژەی دەردانی گازی گەرمكەرەوە بە هێواشی كەم ببێتەوە یان بەردەوام بێت لە بەرزبونەوە، ئەوا یەكەم هاوینی بێ سەهۆڵ دەتوانێت لەساڵانی 2030 دا بێ، كە 10 ساڵ زوترە لە پێشبینییەكانی پێشوو.

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە، 90%ی توانەوەی جەمسەری باكور دەرەنجامی چالاكی مرۆڤەوەیە كە بوەتە هۆكاری گەرمبونی جیهانی واتە تەنها 10%ی هۆكارەكان سروشتین.

ئەم توانەوەیە كاریگەرییەكی زۆر لەسەر بەشی سەروی گۆی زەوی بەجێدەهێڵێت، لە روی پلەی گەرماو پاراستنی كۆی سیستمی ژینگەیی، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆی گلدانەوەی زیاتری گەرما لەسەر زەوی و بەرگە هەوا، چونكە سەهۆڵبەندانەكانی جەمسەری باكور رۆڵێكی بنەڕەتی لە گەڕاندنەوەی وزەی هەتاو بۆ ناو ئاسمان دەبینن.

Paylas: