TR KU SO
FB X
Kurdistan

لیژنه‌ی نه‌وت و غاز: ڕێككەوتنی نەوتیی نێوان بەغداد و هەرێمی کوردستان هەمیشەییە

Navas Jan
Admin
📅 17 Nisan 2023 17:44

پەیامی کورد... لیژنه‌ی نه‌وت و غاز: ڕێككەوتنی نەوتیی نێوان بەغداد و هەرێمی کوردستان هەمیشەییە


لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،"ڕێككەوتنی نەوتیی نێوان بەغداد و هەرێم هەمیشەییە"،ده‌شڵێت،"بڕیارەكەی دادگا هەموو لایەكی ناچاركرد گفتوگۆ بكات".

ڕۆژنامەی (الصباح)ـی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،"لیژنەی نەوت و غازو سامانە سروشتیەكانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێی سۆمۆوە هەمیشەییە, وەك ئەوەی بڕیاری دادگای بازرگانی پاریس هەرێمی پابەند كردووە".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌،"كازم توكی ئەندامی لیژنەكە ڕایگەیاندووە: بڕیارەكەی دادگا هەرێم پابەندكردووە بە فرۆشتنی نەوتەكەی لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە, هەمووانیشی ناچاركردووە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن بۆ چارەسەری ئەو بابەتە".

هه‌روه‌ها هاتووه‌،"بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە, هەرێم ڕۆژانە (400-450)هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ دەكات , چاودێری داراییش وردبینی بۆ داتاكانی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات و شایستە داراییەكانی هەرێم دابین دەكات, ئەم بڕیارانەش هەمیشەین نەك كاتی".

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه‌،"ئەم ڕێككەوتنە, شەفافیەت و چاودێری هەردوولا بەرجەستە دەكات لە زانینی داهاتەكانی نەوت و كۆتایهێنان بەناكۆكیە كۆنەكان لەساڵی (2014)وە".

Paylas: