TR KU SO
FB X
Kurdistan

لاوێکی خەڵکی پیرانشار ناوی لەنێوان بلیمەتانی جیهاندا تۆمار کرا

Navas Jan
Admin
📅 23 Mayıs 2022 19:58

پەیامی کورد... لاوێکی خەڵکی پیرانشار ناوی لەنێوان بلیمەتانی جیهاندا تۆمار کرا

"ڕەوان بەخشی" لاوێکی کوردی خەڵکی پیرانشار سەر بە پارێزگای ورمێ بڕوانامەی نێونەتەوەیی "زانست - دەمار"ی لە زانکۆی "هاروارد"ی ئەمریکا بۆ خۆی مسۆگەر کرد و ناوی لەنێو بلیمەتانی جیهاندا تۆمار کرا.

ناوبراو خوێندکاری باڵای "دەمارناسی" و لێکۆڵەر لە بەشی "نۆرۆساینس - پێکهاتەی مێشک" لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی "تەندروستی و دەروون" لە وڵاتی کەنەدایە.

"ڕەوان بەخشی" پێشتریش چوار بڕوانامەی نێونەتەوەیی بە زمانی ئینگلیزی لە بواری "دەروون دەرمانی" لە بەشەکانی "خەمۆکی، وازهێنان لە مادە سڕکەرەکان و خۆکوژی و..." لە ڕێکخراوی دەروونناسانی APAی وڵاتی ئەمریکا وەرگرتووە.

زانکۆی "هاروارد"ی ئەمریکا یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهانە.

Paylas: