TR KU SO
FB X
Kurdistan

لاوێکی کورد وەکوو مامۆستای گەورەترین ناوەندی پزیشکی لە ئەمریکا وەرگیرا

Navas Jan
Admin
📅 13 Şubat 2022 16:06

پەیامی کورد... لاوێکی کورد وەکوو مامۆستای گەورەترین ناوەندی پزیشکی لە ئەمریکا وەرگیرا

دکتۆر "سەید ڕزگار حوسێنی" لاوی زانای سەقزی و لە ئەندامانی ناوەندی لێکۆڵەرانی چالاک لە بواری پزیشکی موحاسباتی و بیوئەنفۆرماتیک وەکوو ئەندامی هەیەتی زانستیی زانکۆی تێکساس لە ئەمریکا هەڵبژێردرا.

ناوەندی زانستە دەرمانییەکانی زانکۆی "تێکساس" لە شاری "هیوستوون" زانکۆیەکە کە لە بواری خزمەتگوزاری و لێکۆڵینەوەی زانستە پزیشکییەکان کار دەکات و یەکێک لە گەورەترین زانکۆکانی زانستی پزیشکی لە ئاستی هەموو ئەمریکا دێتە هەژمار.

دکتۆر "ڕزگار حوسێنی" خوێندکاری دکتۆرای دەرچووی بواری "سیستێمز بیۆلۆژی" لە زانکۆی "زیوریخ"ی سویسرا کە لێکۆڵینەوەی دکتۆرای باڵای خۆی لە ئەنستیتۆی بیوئەنفۆرماتیکی ئەورووپا و ناوەندی "شێرپەنجە ناسی"ی زانکۆی "کەمبریج" لە وڵاتی "بەریتانیا" تەواو کردووە.

دکتۆر "سەید ڕزگار حوسێنی" ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە شاری سەقز لە دایک بووە. خوێندنی دواناوەندیی خۆی لە دواناوەندی "تیزهووشان"ی شاری "سنە" تێ پەڕاندووە.

Paylas: