TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەئێران بازرگانی بە "هێلکەی هێلکەدانـ"ـی ژنان دەکرێت

Navas Jan
Admin
📅 15 Kasım 2021 01:20

پەیامی کورد … لەئێران بازرگانی بە "هێلکەی هێلکەدانـ"ـی ژنان دەکرێت

لە نەبوونی یاسای ڕوون و دادپەروەرانە و نەبوونی چاودێریی بەرپرسانی دڵسۆز بەسەر هەموو بابەتێکدا، بوار بۆ ئەوە ڕەخساوە کە باند و مافیاکان بە کڕینی هێلکەی هێلکەدانی ژنان لە خەڵکی هەژار و وەزاڵەهاتووی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێران کەڵکاژۆ وەرگرن.

لە ئێستادا ئیتر هێلکەی هێلکەدانی ژنان بە مەبەستی مرۆڤدۆستانە نابەخشرێت و فرۆشتنی هێلکەی هێلکەدان بووەتە بازرگانییەکی شاراوە بۆ ژنان تاکوو بژێویی ژیانی پێ دابین بکەن.  

"سیمین کازمی" کۆمەڵناس لە بواری ژنان وتوویەتی: "فرۆشتنی هێلکەدانی ژنان بووەتە پیشەیەکی بازرگانی، پەرەسەندنی هەژاری و بێکاریی بەربڵاوتری ژنان و نالەبارتربوونی بارودۆخی ئابووری بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی ئەو ژنانەی کە ناچارن بۆ دابینکردنی بژێویی ژیانیان پەنا بۆ ئەو شێوە بابەتانە ببەن".

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕێژەی بێکاری و هەژاریی ژنانی گەنجی تەمەن ١٨ تا ٢٥ ساڵە بەنیسبەت پیاوان زۆر زیاترە و ئەوە بووەتە هۆی ئەوەی ژنان وەدوای بازرگانییە شاراوەکانی وەک فرۆشتنی هێلکەی هێلکەدان، منداڵدان و سیخەکردن بکەون.

بەو حاڵەوە مەجلیسی ڕێژیمی ئێران دەیەوێت گەڵاڵەی "جەوانیی حەشیمەت" بخاتە بواری یاسایی و جێبەجێکردنەوە و ژنان لەو بوارەوە دەبنە قوربانیی سەرەکی.

 

 

Paylas: