Kurdistan
لە کەرکوک نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا
پەیامی کورد...لە کەرکوک نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا
لە کەرکووک ئەو نەخۆشخانەیەی کە بۆ تووشبوانی پەتای کۆرۆنا تەرخان کرابوو، ماوەی چەند ڕۆژێکە هیچ نەخۆشێکی تێدا نەماوە و ئێستا ئەو نەخۆشخانەیە بۆ تووشبوانی پەتای تای خوێنبەربوون تەرخان کراوە.
سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک رایگەیاندووە. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکووک سەردانی نەخۆشخانەی شیفای کەرکووکی کرد و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ستافی نەخۆشخانەکە ساز دا.
نەخۆشخانەکە تەرخان کرا بۆ ئەو نەخۆشخانەی کە پێشبینی دەکرێت تووشی پەتای خوێنبەربوون هاتبێتن.
هاوکات سامان یابە، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە 1/5/2022 یەکەم حاڵەتی پەتای تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمار کرا کە پیاوێکی تەمەن 47 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی موسەلای شاری کەرکووکە و پیشەی قەسابە