Kurdistan
لەکەرکووک قەدەغەی هاتووچۆ هەڵگیرا و ڕێگای هەولێر كرایەوە
پەیامی کورد... لەکەرکووک قەدەغەی هاتووچۆ هەڵگیرا و ڕێگای هەولێر كرایەوە
پاش خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی كورد لە كەركوك بۆ كردنەوەی ڕێگاكە، ئەیمڕۆ ڕێگای نێوان كەركوك-هولێر بە فەڕمی كرایەوە.
كاتژمێر 8:30 خولەكەی بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 3-9-2023 قەدەغەی هاتووچۆ بە تەواوەتی لە كەركوك هەڵگیرا، بە وتەی موقەدەم عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی كەركوكیش،"رێگەی کەرکووک – هەولێر بە فەرمی کراوەتەوە و هەموو بەربەستەکانی داخستنی رێگەکە لابراون".
ئاماژەی بەوەشداوە،"ئێستا هەموو کەسێک دەتوانێت بە رێگەکەدا هاتووچۆ بکات".
ئەوەش لەكاتێكدایە، ماوەی هەفتەیەك بوو بەشێکی عەرەبی کەرکووک رێگەی سەرەکی شارەکەیان و هەولێریان داخستبوو و لەسەر رێگەکە چادریان هەڵدابوو.