TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە یەک ساڵدا ٢١ هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هولێر لەدایکبوون

Navas Jan
Admin
📅 12 Ocak 2022 16:46

پەیامی کورد....لە یەک ساڵدا ٢١ هەزار منداڵ لە  نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هولێر لەدایکبوون

نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایکبوون لە هەولێر ئامارەکانی ساڵی رابردووی نەخۆشخانەکە، ئاشکرا دەکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی نەخۆشخانەکە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 12-1-2022 بڵاو کراوەتەوە، لە ساڵی رابردوو (ساڵی 2021)دا زیاتر لە 20 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون، لە دایک بوون.

ئامارەکان:

- 79 هەزار و 856 کەس سەردانی راوێژکاریەکانیان کردووە.

- 13 هەزار و 978 منداڵ بەشێوەی ئاسایی لەدایک بوون کە حەوت هەزار و 110یان کوڕ و شەش هەزار و ٨٦٨یان کچ بوون.

- شەش هەزار و 989 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایک بوون کە سێ هەزار و 590یان کوڕ و سێ هەزار و 399یان کچ بوون.

- حەوت هەزار و 134 نەشتەرگەری گەورە کراوە.

- 37 هەزار و 194 نەخۆش خەوێندراون.

- 814 هەزار و 88 پشکنین لە تاقیگە کراوە.

- 57 هەزار و 608 پشکنینی سۆنار کراوە.

- چوار هەزار و 95 تیشک بۆ نەخۆشەکان وەرگیراوە.

- چوار حاڵەتی مردن تۆمار کراوە.

Paylas: