TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە ساڵیادی راپەڕیندا چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن

نەهرۆ
Editor
📅 05 Mart 2018 19:26

بە بۆنەی تێپەڕبوونی (٢٧) ساڵ بەسەر راپەڕینی گەلی کورد لەباشووری کوردستان لەدژی دام و دەزگاکانی حکومەتی بەعسی روخاو چالاكی جۆراوجۆر لەشارۆچکەی رانیە و دەوروبەری بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە (٥)ی ئازار (٢٧) ساڵ بەسەر دەستپێکردنی ڕاپەڕینى خەڵکی کوردستان تێدەپەرێت و مەراسیمی یادەکەش لە شارۆچکەی رانیە بەڕێوەدەچێت.
لای خۆشیەوە هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەى ڕاپەرین بەوەکالەت ڕایگەیاندووە، کە بە بۆنەی یادی راپەڕینەوە، لە ئەمڕۆوە دەست بەکۆمەڵێک چالاکی هونەری و وەرزشی دەکەن و تا (١٠)ی ئەم مانگە  لەچالاکییەکانیان بەردەوام دەبن.
(٥)ی ئازاری (١٩٩١) جەخماخەی راپەڕین لەرانیەوە لێدراو دواتر خەڵکی کوردستان دژ بە ستەمی چەندین ساڵەی رژێمی بەعسی سەدام حسێن و دامودەزگاکانى سەر بەو رژێمە روخاوە راپەڕین و روخاندیان.

Paylas: