TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سەقز کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا

Navas Jan
Admin
📅 04 Temmuz 2018 22:20

پەیاما کورد ـ بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندە مافی مرۆڤییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاسبکارێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بوو.

 

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“ بڵاوی کردوەتەوە ، ڕۆژی سێشەممە (١٢ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٣ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کوردیان لە جاددەی سەقز بۆ دیواندەرە دایە بەر دەستڕێژی گوولە و شۆڤێرەکەی بە سەختی بریندار بوو.

 

ناسنامەی ئەو شۆڤێرەی کە بریندار بووە ”یوسێف کەیهانفەڕ“ و خەڵکی سەقز ڕاگەیاندراوە.

 

ناوبراو ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە لە ژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.

 

Paylas: