لە ساڵی ٢٠١٨وە ١٠٠٠ لە عەفرین ڕفێندراون
پەیامی کورد ... لە ساڵی ٢٠١٨وە ١٠٠٠ لە عەفرین ڕفێندراون
دوای ھێرشی سوپای توركیا و چەكدارەكانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، لە ساڵی 2018ەوە تا ئێستا زیاتر ھەزار ژن رفێندراون و دەستدرێژی كراوەتە سەر 65 ژن.
بەپێی راپۆرتی ساڵانەی رێكخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا، لەڕۆژی 20-1-2018 تا ئەمڕۆ 61 ژن لە قەزای عەفرین و دەوروبەری لەلایەن سوپای توركیا و چەكدارانی كوژراون.
ئیبراھیم شێخۆ، وتەبێژی رێكخراوی مافی مروڤی عەفرین ڕایگەیاندووە کە، دوای دوو ساڵ لەسەر داگیركاری سوپای توركیا و چەكدارەكانی بۆ سەر شاری عەفرین لەڕۆژئاوای كوردستان تێپەڕی وتی "سوپای توركیا و چەكدارەكانی تا ئێستا زیاتر لە ھەزار ژن لە شاری عەفرین و دەوروبەری رفێندراون و 61 حاڵەتی كوشتن و سێ خۆكوشتن تۆماركراون".
شێخۆ ئاماژە بەوەشكردووە، لەسەرەتای ھێرشەكەیان چەكدارانی سەر بە توركیا كاری نامرۆڤانە بەرامبەر ژن و منداڵ كران لە شاری عەفرین وەكو لێدان و ئەشكەنجە و كوشتن و رفاندن و خۆكوشتن، تا ئێستاش دەستدرێژی كراوەتە سەر 65 ژن.