TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سەر بڕیارەکەی دادگای فێدڕاڵی عێراق وەزیری دادی هەرێمی کوردستان بە دەنگ دێت

سارا
Yazar
📅 28 Mart 2022 00:04

 

پەیامی کورد     ...   لە سەر بڕیارەکەی دادگای فێدڕاڵی عێراق وەزیری دادی هەرێمی کوردستان بە دەنگ دێت

وه‌زیرى دادى حكوومه‌تى هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌باره‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، بڕیاره‌كه‌ وه‌ك ده‌ركردنى ده‌ستوورێكى نوێ وایه‌، ده‌شڵێت:"لامان په‌سه‌ند نییه‌".
فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیرى دادى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "هەرچەندە ڕێزمان بۆ ئەو دادگایەو بڕیارەکانی هەیە، بەڵام پێمانوایە بەدەرکردنی ئەو بڕیارە وەکوو ئەوە وایە سەرلەنوێ دووبارە جارێکی تر دەستوور نووسرابێتەوە، چوونکە مادە دەستوورییەکان‌ و ئەحکامەکانیان لەناوەڕۆکەکانیان دەرهێنراون، بەوەش زیانێکی زۆر بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "ئەگەربێت‌و مادەکان لەڕێگەی تەفسیرکردنیانەوە بێنەگۆڕین، ئەو تەفسیراتەی کە دادگای فیدراڵی پشتی پێبەستووە، لەڕووی زمانەوانی‌ و شکڵیشەوە، بەلای ئێمەوە لەهەرێمی کوردستان، پەسەندنین".
ڕۆژى ١٥ى شوبات، دادگاى فیدڕاڵى عێراق ڕایگه‌یاند، بوونى یاساى نه‌وت‌ و گازى هه‌رێمى كوردستان ناده‌ستوورییه‌.

Paylas: