TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانی ٩ تۆمەتبار دەستگیرکران

Navas Jan
Admin
📅 14 Şubat 2022 16:45

پەیامی کورد... لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانی ٩ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کرد، لەسەر ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کانی سپیکە کە ٤ کەس بە چەقۆ بریندار بوون، ٩ کەس دەستگیر کراون.

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی کانی سپیکە لە شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خاوەن مارکێتێک و چەند کەسێکدا دروست بوو و بە هۆییەوە ٤ کەس بە چەقۆ بریندار بوون، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی هەواری شار و بە هاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ٨ تۆمەتبار لەو ڕووداوەدا دەستگیر بکرێن.

ئەوەش هاتووە، هەروەها توانرا دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێک و دوو چەک لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە و چەند چەقۆیەکدا، دواتر لە لایەن بنکەی پۆلیسی هەواری شارەوە توانرا تۆمەتبارێکی دیکە لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیر بکرێت.

پۆلیسی سلێمانی جەختی لەوەش کردووەتەوە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان نۆ کەسە، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

Paylas: