Kurdistan
پەکەکە لە شەنگالە و ئەردۆگان هەڕەشەی تووند دەکات بەرامبەر بە به‌غدا
ئه‌گه‌رچى پارتی کرێکارانى کوردستان به‌وێنه‌وه ڕایگه‌یاند، ئه‌رکی ئه‌منیی به‌جێهێناوه و قه‌زاى شه‌نگالی جێهێشتووه، به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمه‌رگه ڕه‌تیده‌کاته‌وه په‌که‌که کشابێته‌وه و ئه‌ردۆگانیش هه‌ڕه‌شه له به‌غدا ده‌کات.
جه‌مال ئیمنیکی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه به‌میدیای نزیک له پارتی دیموکراتى کوردستانی ڕاگه‌یاند، په‌که‌که له شه‌نگال نه‌کشاوه‌ته‌وه و به‌ناوێکی تره‌وه چالاکی ده‌کات و سوپاى عێراقیش تا ئێستا نه‌هاتوه‌ته شه‌نگال.
هاوکات میدیاى تورکیی له‌زارى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک کۆمارى تورکیاوه بڵاویکرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌به‌غدا کردووه، ئه‌گه‌ر رێوشوێن به‌رامبه‌ر به په‌که‌که له شه‌نگال نه‌گرێته‌به‌ر، ئه‌وا ئه‌نکه‌ره به‌بێ پرس ده‌چێته قه‌زاکه و چی بوێت ده‌یکات.