TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گورگ ٤ کەسی بریندار کرد

Navas Jan
Admin
📅 02 Aralık 2021 16:13

پەیامی کورد … لە شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گورگ ٤ کەسی بریندار کرد

لە شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشان گورگێک چووەتە نێو بازاڕ و چوار کەسی بریندارکردووە.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، گورگێک لە شەقامێکی قەرەباڵخی گەڕەکی سنجاوی شاری جوانڕۆ دەرکەوتووە و چووەتە نێو دووکانی هاونیشتمانییەک و دووکاندارەکەی بە سەختی بریندارکردووە.

ئەو دووکاندارە لەبەر سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان گواستراوەتەوە.

بە گوتەی هاونیشتمانییەک لە جوانڕۆ، خەڵک گوشاریان لە گورگەکە کردووە و چووەتە نێو ئەو دووکانە و هێرشی کردووەتەسەر دووکاندارەکە.

هاوکات بە گوتەی فەرەیدوون یاوەری، بەڕێوەبەری پاراستنی ژینگەی جوانڕۆ، ئەو گورگە سێ کەسی دیکەشی بریندارکردووە، بەڵام برینەکانیان سووک بوونە و هەر لە جوانڕۆ چارەسەریان بۆ کراوە.

هاونیشتمانییەک لە جوانڕۆ دەڵێت: "ئەوە گورگ نەبووە، بەڵکو سەگی هار بووە".

هەروەها مەولوود حوسەینی، بەرپرسی ناوەندی تەندروستیی جوانڕۆ، رایگەیاندووە بریندارەکان دەرزی دژە هارییان لێدراوە. بەڵام بەرپرسانی شاری جوانڕۆ دەڵێن ئاژەڵەکە گورگ بووە.

Paylas: