TR KU SO
FB X
Kurdistan

١١٢ پڕۆژە لە شەش ناحیەی ئامێدی جێبەجێ دەكرێن

سارا
Yazar
📅 03 Ekim 2020 17:54

پەیامی کورد     ...    ١١٢ پڕۆژە لە شەش ناحیەی ئامێدی جێبەجێ دەكرێن

قایمقامی ئامێدی راگەیاند، سنووری قەزای ئامێدی بەرفراوانە و لە ڕووی ژێئۆگرافییەوە ناوچەیەكی سنوورییە، خەڵكیش بە ھۆی ئاوەداننەكردنەوەی گوندەكانیان زیاتر لە سەنتەری ناحیەكانی قەزای ئامێدی نیشتەجێ بوونە و پێویستیان بە خزمەتگوزاری ھەیە، بۆیە ئەمساڵ حكوومەتی ھەرێم ١١٢ پڕۆژە لە سنوورەكە جێبەجێ دەكات.

ئیسماعیل موستەفا، قایمقامی ئامێدی ڕایگەیاند : "بۆ ھەر شەش ناحیە و سەنتەری قەزای ئامێدی، ١١٢ پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەكرێن و بەشێك لە پڕۆژەكان كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردن و ئەوانەی ماویشن لە داهاتوو دا دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە، كە پڕۆژەكانیش پێك ھاتوون لە ئاو، كارەبا، رێگاوبان، قوتابخانە و نەخۆشخانە".

موستەفا جەختیشی كردەوە: "حكوومەت بڕی ٢٨ ملیار دیناری  بۆ سنووری ئامێدی تەرخان كردوە و بە تەواوبوونی پڕۆژەكانیش ناوچەی ئامێدی دەچێتە قۆناغێكی دیكەی ئاوەدانی و سوودی بەرچاوی بۆ ھاووڵاتیانی سنوورەكە دەبێت".

Paylas: