TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە پیشخاپور پەرلەمانتار سالار مەحمود، گەڕێنرایەوە

📅 11 Şubat 2018 22:03

پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سەوز سالار مەحموود و هەندێک پەرلەمانتاری دیکەی پەرلەمانی کوردستان دەیانویست سەردانی رۆژئاوای کوردستان بکەن، بە هۆکاری ئەوەی سالار مەحموود ناوی لە لیستەکەدا نەبوو، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی پیشخابور نەیانهێشت دەربازی رۆژئاوا ببێت.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی پیشخابور ئاشکرای کرد کە بە هۆکاری ئەوەی سالار مەحموود ناوی لە لیستەکەدا نەبوو، بوویە نەیانهێشت دەربازی رۆژئاوا ببێت بەڵام پەرلەمانتارەکانی تر دەربازی رۆژئاوا بوون.

لەم بارەیەوە پەرلەمانتار سالار مەحموود کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و ڕاگەیاند جەعفەر ئیمینکی، قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەرەکە کردووەو داوایکردووە، رێگابدات و پێی وتوون، ناکرێت رێگا لە پەرلەمانتار بگرن، وەڵامی دایەوە کە ئەمری پێکراوە! پاش ھەوڵی جیاجیای پەرلەمانتارەکانی ھاوڕێم لەناو پارتی و دەرەوەیشی ھەوڵدرا ھەر بێ ھودە بوو. 

ھەروەھا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەرچەند ھاوکارەکان وتوویانە بەبێ ئەو ناچن، بەڵام داوای لێکردوون "لەبەر گەورەیی رۆژئاواو عەفرین ئەوان بڕۆن.

Paylas: