TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە شنۆ هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

Navas Jan
Admin
📅 21 Eylül 2021 13:32

پەیامی کورد … لە شنۆ هاووڵاتییەکی کورد دەستبەسەر کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەسەن قودرەتی تەمەن ٤٥ ساڵ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەسەن قودرەتی بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری و لە دووکانەکەی خۆیدا دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی حەسەن قودرەتی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

جێگای ئاماژەیە کە حەسەن قودرەتی ٤٥ ساڵە، خێزاندار و باوکی پێنج منداڵە.

Paylas: