TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی سناپ چات دەستبەسەر کران

Navas Jan
Admin
📅 08 Ekim 2020 01:10

پەیامی کورد ... لە سلێمانی دوو کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی سناپ چات دەستبەسەر کران

 

به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ رێی سناپ چاته‌وه‌، پۆلیسی سلێمانی دوو كه‌سی دەستبەسەر کرد.

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ٢٠٢٠، بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، لەسەر سکاڵای‌ مێردمناڵێک دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە لەڕێی‌ سناپ چاتەوە هەڕەشەیان لەسکاڵاکارەکە کردووە و بڕێک پارەشیان لێ سەندووە.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئاشكراشیده‌كات، تۆمەتبارەکان لەدایک بووی‌ ساڵی‌(٢٠٠١) و(٢٠٠٥)ن،  لەئێستادا بەفەرمانی‌ دادوەر و بەپێی ماددەی‌ (٢) ی‌  یاسای‌ خراپ بەکارهێنانی‌ ئامێرەکانی‌ پەیوەندی‌ راگیراون، بڕی‌ ئەوپارەیەش کەلە سکاڵاکاریان سەندووە دەستی‌ بەسەرداگیراوە.

Paylas: