Kurdistan
لە سنە ژنێک بە دەستی شووەکەی کوژرا
پەیامی کورد... لە سنە ژنێک بە دەستی شووەکەی کوژرا
ژنێکی خەڵکی سنە بە ناوی شەریفە وەکیلی تەمەن ٦٠ ساڵ بە دەستی شووەکەی بە ناوی موحسێن زیایی بە چەک کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە" ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ موحسێن زیایی کە چەند ساڵ پێش بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ تووشی بارێکی دەروونی ناجێگیر ببوو، بە چەک ژنەکەی بە ناوی شەریفە وەکیلی کوشتووە."
شەریفە وەکیلی دایکی ٨ منداڵ بووە و هەمان ڕۆژ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەی ڕوون نیە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە بکوژ هەمان ڕۆژ لەلایەن پۆلیس دەستبەسەر کراوە.