TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سنووری بانە ٧ کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران

Navas Jan
Admin
📅 12 Kasım 2023 19:49

پەیامی کورد... لە سنووری بانە ٧ کۆڵبەری دیکە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران

خالید خۆشنوودی و شەش کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئەشکان، ئەنوەر، کارزان، ڕەحمان، موختار و بێهروز (هێشتا ناوبانگیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بەسەختی بریندار بوون. دەوترێت دۆخی تەندروستیی دوو کەس لەو کۆڵبەرە بریندارانە ناجێگیرە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو؛ شەوی شەممە، (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، خالید خۆشنوودی، خەڵکی شاری سەقز و ٣ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ئەشکان، ئەنوەر و کارزان، خەڵکی گوندی "کیلەشین"ی سەر بەو شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە لە سنووری بانە بریندار بوون.

هەروەها ٣ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی ڕەحمان، خەڵکی شاری دیواندەرە، موختار، خەڵکی شاری خەڵکی مەریوان و بێهروز، خەڵکی شاری بانە کە تاکوو ئێستە ناوبانگیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە، لەگەڵ ئەو چوار کۆڵبەرەی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی چەکی ساچمەییی ئەو هێزانەی حکوومەتی ئێران، بەسەختی بریندار بوون.

شایانی باسە کە موختار، کۆڵبەری خەڵکی شاری مەریوان و بێهروز، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، هەرکامیان بە پانزە ساچمەی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێکراون و موختار بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە، هەروەها باس لەوە دەکرێت بارودۆخی ئەم دوو کۆڵبەرە بریندارە ناجێگیرە.

 

Paylas: