ئالا تاڵەبانی : نیو میلیۆن دۆلارم بۆ هەڵمەتی بانگەشە و کڕینی دەنگدەر سەرف کردووە و ناکشێمەوە
دوای ئەوەی ئاڵا تاڵەبانی لە لیستێکی عەرەبی بە شانازییەوە خۆی کاندیدکردووە بۆ پەرلەمانی عێراق و لە هەمان کاتدا شەقامی کوردیش دژی ڕاوەستاون و یەکێتیان شەرمەزارکرد ، یەکێتیش بەڕەسمی داوا لەئاڵا تاڵەبانی دەکات،بکشێتەوە لەخۆکاندیدکردنی لە لێستە عەرەبیەکە بەڵام ڕەتیدەکاتەوە .
بەپێ زانیارییەکان : دوای ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بڕیاری بێدەسەڵاتی بۆ ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌رکرد،پاشان پێیان وتووە ئەگەر بکشێتەوە لە لیستی عەرەبی ئەوە سڕکردنەکەت لادەبەین،بەڵام ناوبراو داوای حیزبەکەی ڕەت کردووەتەوە و لە دژییان وەستاوە.
هەر به پێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ئاڵا تاڵه‌بانی به سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وتووه: تا ئێستا نزیکه‌ی نیو میلیۆن دۆلارم سه‌رفکردووه بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی بانگه‌شه و کڕینی ده‌نگده‌ر، تازه ناتوانم بکشێمه‌وه،بۆیه یەکێتی پێیان وتووە ئێدی سڕکردنەکەت لە حیزب بەردەوام دەبێت.