لاپەڕەی تویتەری وریا غەفووری داخرا
پەیامی کورد ... لاپەڕەی تویتەری وریا غەفووری داخرا
لاپەڕەی تویتەری "وریا غەفووری" یاریزانی کورد، کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو دا توویتێکی ڕەخنەگرانەی نووسیبوو، داخرا.
"وریا غەفووری" لەو توویتە لە کاردانەوەی بە ئێعدامەکانی کۆماری ئیسلامی نووسیبووی : بیرۆکە، ئەندێشە و ئازادی بەدیل ناکرێت، نە بە زیندان نە بە ئێعدام، زاتی بەشەرەکان ویستێکی تێدایە کە هیچکات ناکووژێتەوە."
تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر چۆنێتی داخرانی ئەو لاپەڕەیە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
وریا غەفووری خەڵکی گوندی نگڵ سەر بە شاری سنەیە و کاپتیانی یانەی بەناوبانگی ئیستقلالی تارانە کە یەکێک لە خۆشتەویست ترین یاریزانەکانی ئێرانە و ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەردەوام دەنگی خەڵک بووە و پشتیوانی لە ویست و داخوازی خەڵک کردووە بەجۆریک کە خامنەیی ڕێبەری ئێران و جەاد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دژ بە ناوبراو هەڵوێستیان گرتووە.