TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە زانکۆیەکی تورکیا هێرش کرایە سەر سێ خوێندکاری کورد

Navas Jan
Admin
📅 23 Şubat 2022 19:03

پەیامی کورد... لە زانکۆیەکی تورکیا هێرش کرایە سەر سێ خوێندکاری کورد

لە زانکۆی ئاکدێنیزی ئەنتاڵیا لەلایەن گرووپێکی تورکەوە هێرش کراوەتە سەر سێ خوێندکاری کورد و بەپێی میدیاکان هۆکارەکەی تەنیا ئەوە بووە کە کوردن.

ڕووداوەکە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە زانکۆی ئاکدێنیز لە پارێزگای ئەنتاڵیا ڕوویداوە و بە هۆییەوە سێ خوێندکارەکە برینداربوون و دووانەیان گوازراومەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەو گرووپەی هێرشیان کردووەتە سەر خوێندکارە کوردەکان ژمارەیان 30 کەس بوون و لە بەیانیی هەمان ڕۆژەوە لەناو کامپەسی زانکۆکەدا خوێندکارە کوردەکانیان بێزار کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە ئەو دوو خوێندکارەی گوازراومەوە نەخۆشخانە ناویان بۆتان ئارتوچ و فەیزی ئاکان بووە و تا ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

Paylas: