له چیایه‌كی كوردستان توركیا ڕۆژانه پێنج هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنێت
پەیامی کورد.... له چیایه‌كی كوردستان توركیا ڕۆژانه پێنج هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنێت
لە چیای گاباری باكوری كوردستان، توركیا کێڵگەیەکی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه کە خاوەن ١٥٠ ملیۆن بەرمیل یەدەگی خاوە، رۆژانە نزیکەی پێنج هەزار بەرمیل نەوت دەردەهێنرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا، لە ١٢ی کانوونی یەکەمدا رایگەیاند: لە چیای گابار کێڵگەیەکی نوێ دۆزراوەتەوە کە خاوەن ١٥٠ ملیۆن بەرمیل یەدەگی خاوە، کارەکان لە ناوچەکەدا بەبێ وچان بەردەوامە. بەهای یەدەگی ئەم کێڵگەیە کە یەکێکە لە ١٠ باشترین دۆزینەوەکان کە لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدراون، نزیکەی ١٢ ملیار دۆلارە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیاوە بڵاوكراونه‌ته‌وه، لەکاتێکدا پێنج ساڵ لەمەوبەر بەرهەمی رۆژانەی تورکیا نزیکەی ٤٠ هەزار بەرمیل بووە، لەئێستادا ٦٥ هەزار بەرمیلە، لەگەڵ کەرتی تایبەتدا کۆی گشتی ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە ٨٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. چاوەڕوانیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە بەرزترین ئاست لە ماوەی ٣٠ ساڵدا.
رۆژانە پێنج هەزار بەرمیل لەو کێڵگەیە دەردرهێندرێت کە چوار بیرە نەوت لەخۆدەگرێت، وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا ده‌ڵێت"دیاریی کراوە کە کوالیتی ئەو نەوتەی لەم کێڵگەیەدا بەرهەم دێت زۆر بەرزە".
چیای گابار، دەکەوێتە بەرانبەر شارۆچکەی دێرگولێی سەر بە ناوەندی شڕنەخی باكوری كوردستان، پێشتر له ژێر ده‌ستی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌دا بووه.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا: په‌یوه‌ندی پارتی و یه‌كێتی زۆر زۆر باشه له چیایه‌كی كوردستان توركیا ڕۆژانه پێنج هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌رده‌هێنێت دادگای به‌ریتانیا؛ ناردنی په‌نابه‌ران بۆ ڕواندا یاساییه پێدانى کارەبا لە سلێمانى زیاد دەکات نوسراوی 400 ملیارەکە گەیشتە وەزارەتی دارایی نرخى دۆلار ١٥٢ هەزار دینارى تێپەڕاند شەپۆلێکى بەفر و باران بەڕێوەیە لە سلێمانى دو تۆن و نیو هه‌نگوین و كاكڵه گوێز لەناودەبرێن «تکایە ئەمڕۆ مەیەن بۆ فەرمانگەی هاتوچۆ»