TR KU SO
FB X
Kurdistan

له‌ سنووری كه‌ركوك چه‌كدارانی داعش باوك و كوڕێكیان كوشت

Navas Jan
Admin
📅 10 Haziran 2021 14:07

پەیامی کورد … له‌ سنووری كه‌ركوك چه‌كدارانی داعش باوك و كوڕێكیان كوشت

 

شه‌وی رابردوو چەكدارانی داعش لە ناوچەی ڕیاز و ڕەشاد، باوک و کوڕێکیان کوشتووە و دوو کەسی دیکەشیان ڕفاندووە، له‌مباره‌یه‌وه‌ پۆلیسی ره‌شاد زانیار زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

 

ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ناحیەی ڕەشاد لە ڕۆژئاوای کەرکووک ئاشکرای کرد شەوی رابردوو عەقید سەلام ئیبراهم، ئەفسەری پۆلیسی رەشاد ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو لە گوندی خەباتە لە نێوان شارۆچكەكانی ریاز و رەشادی سەر بە قەزای حەویجە، تیرۆریستانی داعش پەلاماری ماڵێكیان داوەو كەسێكیان بەناوی عارف ئیبراهیم كوشتووەو، تەقەیان لە لەكوڕەكەشی كردووەو بە سەختی بریندار بووەو دواتر ئەویش گیانی لەدەستداوە.

 

ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس بۆ باس وتیشی: هەر لە سنووری شارۆچكەی ڕەشاد، چەکدارانی داعش دوو جووتیاریان بەرەو شوینێكی نادیار رفاندوەو، تاكو ئێستا هیچ سۆراغێكیان نییە.

Paylas: