TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەلمۆنیتۆر: یەکێتی شوێنی مەزڵوم عەبدی داوە بە تورکیا

Navas Jan
Admin
📅 09 Nisan 2023 19:22

پەیامی کورد... ئەلمۆنیتۆر: یەکێتی شوێنی مەزڵوم عەبدی داوە بە تورکیا


ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی ئاماژەی بەودا، لە کاتی هێرشەکەی تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و بە ئامانجگرتنی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، یەکێتی شوێنی ئەو فەرماندەیەی بە تورکیا داوە.


ئاژانسى مۆنیتۆرى ئەمریکى راپۆرتێکى لەسەر هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى بڵاوکردووە و نوسیویەتى، لە نێو یەکێتییەوە زانیارى دراوەتە تورکیا لەسەر سەردانەکەى مەزڵوم عەبدى.

سەرچاوەیەکى ئەمنى ئاگادار بە ئاژانسە ئەمریکییەى وتووە، ئەو رۆژەى هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەى سلێمانی لە نێو دژە تیرۆرى یەکێتییەوە زانیارى لەسەر جموجوڵەکانى مەزڵوم عەبدى دراوە بە تورکیا.

هاوکات، مەزڵوم عەبدی بە ئاژانسى مۆنیتۆرى راگەیاندووە، لە کاتی هێرشەکەدا لە فرۆکەخانەی سلێمانی بووە و یەکەم جار نییە تورکیا هەوڵی تیرۆرکردنی دەدات.

رۆژى ٧ى ئەم مانگە هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەى سلێمانى و دواتر مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات رایگەیاند، لەوکاتەدا لە سلێمانى بووە.

Paylas: