لوڕستان/ لە سەری نێوان دوو برادا لەسەر زەوی و زار شەش کەس کوژراون
پەیامی کورد.... لوڕستان/ لە سەری نێوان دوو برادا لەسەر زەوی و زار شەش کەس کوژراون
فەزڵوڵڵا مەنسووری، فەرماندەی پۆلیسی دڵفان لە پارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، لە شەڕی نێوان دوو خێزاندا کە هەردووکیان بران شەش کەس کوژران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ی ٨ی ٢٠٢٢، فەزڵوڵڵا مەنسووری لە پارێزگای لوڕستان ڕایگەیاند، لە شەڕی نێوان دوو خێزانی ئەو شارە ئاگادار کراونەتەوە، هێزەکانی پۆلیس خۆیان گەیاندووەتە شوێنەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو برا لەسەر موڵک شەڕیان بووە و یەکێک لە براکان ٥ کەس لە ئەندامانی خێزانی براکەی دیکەی کوشتووە و کەسێکیش بریندار بووە، کە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی دڵفان، ئەویش گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی فەرماندەی پۆلیسی دڵفان، بکوژەکە لە ماوەی کاتژمێرێکدا لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و دانی پێداناوە کە بەهۆی ناکۆکییان لەسەر موڵک و زەوی لەگەڵ براکەی تووشی شەڕ بوون و ٦ کەسی لە خێزانی براکەی کوشتووە.