TR KU SO
FB X
Kurdistan

پۆليسى هه‌ولێر ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 25 Şubat 2022 23:41
پەیامی کورد    ...   پۆليسى هه‌ولێر ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

به‌رێوبه‌رايه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ستگیر كردنى تۆمه‌تبارێكى ڕاگه‌ياند كه‌ به‌ سێ مادده‌ی یاسایی تۆمه‌تباره‌.

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٥/٢/٢٠٢٢، ڕایگه‌یاند: بنكه‌ی پۆلیسی باداوه، به‌شی پۆلیسی ناوشار – ڕۆژهه‌ڵات، ‌ تۆمه‌تبارێکیان بە ناوی (ه.ب.م) دەستگیرکرد کە به‌ پێی مادده‌ی ٤٤٣ی یاسای سزاكان و ٣٠ی .نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبە‌ره‌كان و ٢١ی چه‌ك فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیدا، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاپڕێك و ده‌مانچه‌یه‌كدا گیرا، ”

پۆليسى هه‌ولێر راشيگه‌ياند:” تۆمه‌تباره‌كه‌ ئامادەی بەردەم دادگا كرا و به‌پێی مادده‌ی ٣٠ی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ڕاگیرا.

Paylas: