TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمڕۆ بە هەزاران کەس سەردانی مەزاری نەمرانی بارزان یان کرد

سارا
Yazar
📅 06 Mart 2019 01:03

پەیامی کورد  ...  سەردانی چین وتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە، ئەمڕۆ بە هەزار هاووڵاتی لە شار و شارۆچكەكانی كوردستانەوە بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان بۆ ئەم ڕێبازە پیرۆزە سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد.

ساڵانە بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و بەرخۆدانی سەركردە و باوكی ڕۆحی نەتەوەی كورد و دووپاتكردنەوەی پەیمان و سۆز لەگەڵ ڕێبازی بارزانی نەمر بە هەزاران كەس لە چینوتوێژە جیاجیاكانی كوردستان و كوردستانیانی پارچەكانی دیكە سەردانی مەزاری نەمران دەكەن و ئەو یادە بووەتە كەڕنەڤاڵێك بۆ دووپاتكردنەوە و بەڵێنی وەفاداربوون بە ڕێبازی بارزانی نەمر.

ئەمڕۆ بەرپرس و فەرماندە و پێشمەرگەكانی میحوەری كەركووك و فەرماندەیی پاك سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای دانانی تاجەگوڵینە سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر دووپات كردەوە و بەڵێنیان دا لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات بدەن، بۆ ئەوەی بە هیوا و ئاواتەكانیان بگەن.

دواتر شاندی هەریەك لە پەیمانگای تەكنیكیی سۆران، یەكەی سەرپەرشتیی بنەڕەتیی پەروەردەی مێرگەسۆر و قوتابخانەی كانی زەركێی كچان، نووسینگەی مێرگەسۆری (ی ق ك) و دواناوەندیی مەزنێ - پیران - شێروانی مەزن سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد، دوای پێشوازیكردنیان لە لایەن خەلات بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانییەوە، تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و سۆز و پەیمانیان دا كە لەسەر ڕێبازی بارزانی بەردەوام بن".

Paylas: