پەیامی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک مەسعوود بارزانی : یەکیتی گۆڕاوە ئێستا زۆر جیاوازه و وه‌ك پێشتر به هه‌موو شتێك ناڵێت باش
پەیامی کورد ... پەیامی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆک مەسعوود بارزانی : یەکیتی گۆڕاوە ئێستا زۆر جیاوازه و وه‌ك پێشتر به هه‌موو شتێك ناڵێت باش
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له رێگه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه په‌یامێك بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ده‌نێرێت و ده‌ڵێت "یه‌كیتی ئێستا زۆر جیاوازه و وه‌ك پێشتر به هه‌موو شتێك ناڵێت باش".
سه‌رچاوه‌یه‌ك، كه ئاگاداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان د.به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانی بوه له ناوچه‌ی مێرگه‌پانی سلێمانی، دەڵێ : "چه‌ند بابه‌تێك باسكراوه و گرینگ‌ترینیان كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كیتی و پارتی-یه، كه له دوای كۆنگره‌ی یه‌كێتی، پارتی ئاماده‌نییه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی نوێ دابنیشێت، د.به‌رهه‌م ئه‌وه‌ی ووتوه كه هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی زۆر جیاوازن و ئه‌و یه‌كێتیه‌ی جاران نه‌ماوه به هه‌موو شتێك بڵێت باش".
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی داوای كردوه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكایه‌تی شاندی یه‌كێتی بكات بۆ كۆبوونه‌وه‌كه و خودی خۆیشی سه‌رۆكایه‌تی شاندی پارتی بكات بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌رهه‌م ووتوویه‌تی ئه‌و زۆر به كه‌می دێته سلێمانی و ره‌نگه نه‌توانێت.
سه‌رۆك كۆماری عیراق، كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی-یشه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه فوئاد حسێن كاندید بێت بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، ئه‌وا متمانه‌ی لایه‌نه عیراقییه‌كان به‌ده‌ستناهێنێت. له به‌رانبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی ووتوویه‌تی، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ كاندیدكردنی عه‌بدولڕه‌حمان موسته‌فا نه‌بووه بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عیراق.
هه‌رچه‌نده بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه باسی لامه‌ركه‌زیه‌ت بوه، به‌ڵام زانیارییه‌كانی وورد نین له‌سه‌ری.