TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئامادەکاری بۆ دەنگدان لە هەرێم ڕاگەیندرا

سارا
Yazar
📅 12 Nisan 2018 03:56

بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە ھەزار و ٢٥٠ بنكەی دەنگدان لە ھەرێمی كوردستان دەبن.

بڕیارە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت. كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە، لە١٤-٤-٢٠١٨، بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە شارەكانی عێراق و،  رۆژی ١٥ نیسان لە ھەرێمی كوردستان، دەست پێدەكات،

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١-٤-٢٠١٨، مازن عەبدولقادر، سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ،  ئامادەكاری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و، دیاركردنی وێستگە و بنكەكانی دەنگدان، لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان كۆتایی پێھاتووە. لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان، هەزار و ٢٥٧ بنکەی دەنگدان ئامادەکراون.

هەروەها دوو هەزار و ٥٦٣ وێستگەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادەکراون.

Paylas: