TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەم هەفتەیە بە سیستەمی نوێ مووچە دابەش دەکرێت

📅 01 Nisan 2018 16:21

وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: چاوه‌ڕێی لیستی وه‌زاره‌ته‌كانین بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ و له‌م هه‌فته‌یه‌ش ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین

 

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "لەگەڵ بەڕێوەبەری گەنجینەکان کۆبوومەوە، سەرجەم گەنجینەکان بڕیاریان دا لەم یەک دوو رۆژە لیستی مووچە ئامادە بکەن، قسەم لەگەڵ وەزیرەکانی پەروەردە و تەندروستی قسەمکرد و پێمگوتن دەتوانین لەم هەفتەیە مووچە بەپێی سیستەمی نوێ دابین بکەین، بەڵام دەکەوێتە سەر ئێوە لیستی مووچەمان بۆ بنێرن، هەرکاتێک لیستەکان گەیشتن دەست بە دابەشکردنی دەکەین".

وەزیری دارایی راشیگەیاند: "هەر ئەمڕۆ لەگەڵ کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەکالەت قسەم کرد، بۆئەوەی لەسەر خواستی خۆیان 10 ملیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ و 12 ملیارەکەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کەمکردنی رێژەی پاشەکەوتی مووچە خەجبکرێت، ئەوان کێشەکانی خۆیان باشتر دەزانن، بۆیە پێمانباشبوو خۆیان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی بڕیاربدەن، ئەولەویەتیش بۆ ئەو مووچەخۆرانە دەبێت کە زۆریان لێ بڕاوە".

هەفتەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و بڕیاری دا سیستەمێکی نوێی پاشەکەوتکردنی مووچە داڕێشت کە بەو هۆیەوە ڕێژەی پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کرایەوە.

Paylas: