پەیامی هاوخەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کەسوکاری دارا ڕەئووف
پەیامی کورد... پەیامی هاوخەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کەسوکاری دارا ڕەئووف
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری ئهو خێزانهی له بهغدا شههیدكران، دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر كرد.
دهقی پهیامهكه کە نوسخەیەکی دەستی پەیامی کورد گەیشتووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، ئەم تاوانە بە تووندترین شێوە ئیدانە دەکەم ، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن . دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئیوە جێی شانازی ئێمەن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/16