TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەحموود سەنگاوی : کەس ناتوانێ ڕێگریم لێ بکات

سارا
Yazar
📅 15 Temmuz 2018 15:25

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕەدی کردەوە، هیچ هەڵەیەکی لەنێو یەکێتیدا کردبێت، بەڵام ئەگەر بڕواتە نێو هەر لایەنێکی سیاسی، ”کەس ناتوانێ“ ڕێگری لێ بکات.

بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوەیەکی باڵای نێو یەکیتییەوە ئاشکراکراوە، بنەماڵەی تاڵەبانی کە بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی ناسراون، هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە تاوەکوو لە کۆنگرەی حزبەکەیاندا مەحموود سەنگاوی دوور بخەنەوە.

لەمبارەیەوە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕاگەیاند: "ھیچ ھەڵەیەکم لەناو یەکێتیدا نەکردووە و لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەو حزبە لام نەداوە، تاوەکوو خەڵک بتوانێ ڕێگریم لێ بکات“.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ووڵامی دەنگۆی چوونی بۆ نێو هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد: ”ئەوانەی دەڵێن مەحموود سەنگاوی پەیوەندی بە هاوپەیمانییەکەی بەرھەم ساڵحەوە کردووە، ڕاست ناکەن و ئەسڵ و ئەساسی نییە، بەڵام ھەموو کەسێک لە ژیانی سیاسیی خۆیدا ئازادە“. گوتیشی: ”کاتێک بەرھەم ساڵح، لەناو ڕیزەکانی یەکێتی چووە دەرەوە، ھیچ کەسێک ڕێگری لێ نەکرد، بۆیە ئەگەر من بمەوێ بڕۆم بۆ ھەر جێگەیەک، ھیچ کەسێک ناتوانێ ڕێگریم لێ بکات“.

لە کۆتاییشدا جەختی لەوە کردەوە کە هەر لە ڕیزەکانی یەکێتیدا ماوەتەوە و ”ئێستاش“ یەکێکە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.

Paylas: