TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەخموور/ لە هێرشێکی داعشدا دوو سەربازی عێراقی کوژران

Navas Jan
Admin
📅 13 Mart 2022 18:23

پەیامی کورد... مەخموور/ لە هێرشێکی داعشدا دوو سەربازی عێراقی کوژران

لە سنووری گوندێکی سەر بە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق و لە ئەنجامدا دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران.

لەم بارەیەوە، عەبدوڵڵا تاهیر، بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتیڕایگەیاندووە: ''بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣/٣/٢٠٢٢، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سوپای عێراق لە گوندی ''گردە هارە''ی سنووری ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخموور''.

گوتیشی: ''لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو سەربازی سوپای عێراق بە ناوەکانی هەزال حەمزە و خەلیل ئیبراهیم کوژران''.

Paylas: