TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەلا بەختیار : قۆناغی ئەوەی هەریەك لە جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی كۆببنەوە و كێشەكان چارەسەر بكەن، كۆتایی هاتوە

سارا
Yazar
📅 27 Mayıs 2020 14:49

پەیامی کورد      ...     مەلا بەختیار  : قۆناغی ئەوەی هەریەك لە جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی كۆببنەوە و كێشەكان چارەسەر بكەن، كۆتایی هاتوە .

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتی پشتگیریی لامەركەزیەتی دارایی و ئیداری دەكات، بەڵام بەو مەرجەی هیچ لایەنێك نەیبات بەرەو دوو ئیدارەیی و فرە ئیدارەیی، پێشی وایە لە كۆنگرەی داهاتوی پارتی-دا گۆڕانكاری رودەدات.
مەلا بەختیار رایگەیاندوە، لەگەڵ لامەركەزیدایە لە هەرێمی كوردستان، بە لامەركەزی وەكوو دەسەڵاتی دارایی و ئابووری و دەسەڵاتی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پارێزگاكان بەشێوەیەكی باشتر، بەڵام لە چوارچێوە و ئاراستەیەكی دیاریكراودا و سەرنەكێشێت بۆ دوو ئیدارەیی.
هەروەها دووپاتیكردوەتەوە، نابێت هیچ لایەنێك لامەركەزی و دۆخەكە بەرێت بەرەو سەپاندنی دوو ئیدارەیی و فرە ئیداریی لە هەرێمی كوردستاندا، چوونكە ئەوە گەورەترین هەڵەی ستراتیژییە هەر لایەنێك ئەنجامی بدات و هەر لایەنێكیش پێی رازی بێت.
مەلابەختیار هەروەها دان بەوەشدا دەنێت، كە قۆناغی ئەوەی هەریەك لە جەلال تاڵەبانی و مەسعوود بارزانی كۆببنەوە و كێشەكان چارەسەر بكەن، كۆتایی هاتووە.
مەلا بەختیار دەشڵێت "پێكهاتەی یەكێتی گۆڕانكاریی بەسەردا هاتوە، لە كۆنگرەی داهاتووی پارتیشدا گۆڕانكاری لەناو حزبەكەدا دێتەئاراوە".
راشیگەیاندوە، زانیاریی ووردی هەیە، كە لە چەند لایەكەوە هەوڵ هەیە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی لە دوای كۆتایی جەژنی رەمەزان.

Paylas: