TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی کوردستان باران دەبارێت

Navas Jan
Admin
📅 15 Ekim 2022 17:32

پەیامی کورد... ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی کوردستان باران دەبارێت

 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت.

 

کەشناسیی ڕایگەیاندووە، کە ئەمڕۆ شەممە ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.

 

هەروەها سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە پێشوو یەک پلە بەرزدەبێتەوە.

 

 

Paylas: