پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستانەوە
پەیامی کورد ... پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینی 2020
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە هاونیشتمانیانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
ئومێدەوارم ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خۆشی و ئاشتی و کۆتاییهاتن بێت بە نەهامەتی و نائارامی لە ناوچەکەدا.
هیوادارم لە ساڵی نوێدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری هەموو لایەنە کوردستانییەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بتوانێت کارنامەکەی بە باشترین شێوە جێبە جێ بکات و خۆشگوزەرانی و گەشەپێدانێکی ئابووری هەمەلایەنە بێتە ئاراوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بێگومان ئەمەش بەندە بە سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و جێگیربوونی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.
ھیوادارم بە پشتیوانی خوای مەزن و خەڵکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز ، کوردستان لە ھەموو پێشھاتێکی ناخۆش و نەخوازراو پارێزراو بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/31