چەمچەماڵ/ بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غاز پێنج کەس بوونە قوربانی
پەیامی کورد … چەمچەماڵ/ بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غاز پێنج کەس بوونە قوربانی
لە گەڕەكی ئاشتی شارۆچكەی چەمچەماڵ بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە، خێزانێكی پێنج كەسی سووتان و سێ كەسیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.
شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی ئاشتی شارۆچكەی چەمچەماڵ خێزانێكی پێنج كەسی خێزانێك بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە سووتاون و سێ كەسیان بەهۆی ناجێگری تەندروستییانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون.
(د.شەریف ڕەحیم) وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لەئەنجامی گڕگرتنی غازی ماڵانەوە ئەندامی یەك خێزانێك سوتان، خۆش بەختانە ئاگرەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
ناوبراو بۆ رۆژنیوز وتیشی: لەئەنجامی ڕووداوەكە دوو ئافرەتی تەمەن٤٤ و ٢١ ساڵ لەگەڵ كوڕێكی تەمەن ٢٢ و ساڵ و دوو منداڵ سوتاون، لەئێستادا دوو منداڵەكە لە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەون بۆ وەرگرتنی چارەسەر، سێ كەسەكەی دیكە بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەكەیان ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی كراون.