Kurdistan
مامۆستایه‌كی زانكۆ له كه‌ركوك كوژرا
كۆمه‌ڵه چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك مامۆستایه‌كی زانكۆیان كوشت و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن.
سۆمه‌رییه نیوز بڵاوی کردەوە کە ئەمرۆ شه‌ممه 6-1- 2018 ، كۆمه‌ڵه چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك هێرشیان كرده سەرعه‌لی ئه‌لماس، مامۆستای كۆلیژی یاسای سه‌ر به زانكۆی كه‌ركوك و ده‌ست به‌جێ كوشتوویانه.
سۆمەرییە ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه‌چه‌كداره‌كان له كاتێكدا ئه‌و مامۆستایه‌یان كوشتووه كه ناوبراو به رێگای كه‌ركوك به‌غدا تێپه‌ڕیوه‌و دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رمی مامۆستاكه‌یان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادییان كردووه ، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.