TR KU SO
FB X
Kurdistan

مامۆستایەکی ئایینی دەستبەسەر کراوی کورد چارەنووسی نادیارە

Navas Jan
Admin
📅 18 Ekim 2020 12:07

پەیامی کورد ... مامۆستایەکی ئایینی دەستبەسەر کراوی کورد چارەنووسی نادیارە

 

دوای دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە چارەنووسی نادیارە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی ئایینی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”ڕەسووڵ حەمزەپوور“ و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو مامۆستا ئایینییە دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە و تا ئێستا تەنیا یەکجار لەڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندییەکی کورتی بە بنەماڵەکەیەوە کردووە.

 

مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور خەڵکی گوندی ”خراپە“ و بەرنوێژی گوندی ”ئەندێزە“ی بەخشی لاجانی پیرانشارە کە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگدار، هێزەکانی ئیدارەی ئیئتلاعات لە سێ ڕێیانی پەسوێ ئەو مامۆستا کوردەیان دەستبەسەر کردووە و دواتر ڕژاونەتە ماڵەکەی و ماڵەکەشیان پشکنیوە.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ مامۆستا ڕەسووڵ حەمزەپوور بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

Paylas: