TR KU SO
FB X
Kurdistan

مامۆستایانى ئایینى: وڵاتێكی به‌ناو مسوڵمان هێرشده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ولێر

Navas Jan
Admin
📅 18 Ocak 2024 16:36


پەیامی کورد... مامۆستایانى ئایینى: وڵاتێكی به‌ناو مسوڵمان هێرشده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ولێر


مامۆستای ئایینی ئیسلامی کوردستان لە هەولێر ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەکەن و دەڵێن: مایەى نیگەرانییە وڵاتێكی به‌ناو مسوڵمان هێرشده‌كاته‌ سه‌ر هه‌ولێر.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ئیسلامی کوردستان لە هەولێر، دژی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر گردبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند: "ئەوەی جێگەی نیگەرانی ئێمەیە وەک مامۆستایانی ئایینی وڵاتێکی بەناو ئیسلامی ئەو کارە بەرامبەر بە دراوسێیەکی موسڵمانی خۆی دەکات، پێغەمبەری ئیسلام فەرمویەتی: تێکدانی کەعبە گوناهەکەی زۆر کەمترە لە خوێنی بە ناهەق رژاوی موسڵمانێک، بۆیە وەک مامۆستایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوا لە رێبەری ئێران و سەرۆککۆماری ئێران دەکەین، کە چارەسەری ئەو دۆخە بکەن و چیتر ئەو هێرشە ناڕەوایانە نەکەنە سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان".

دەشڵێن: "هەرێمی کوردستان ئارامگەی خەڵکی لێقەوماو و پێکەوەژیانی هەموو ئاین و نەتەوەکانە و کەس لێرە خۆی بە میوان نازانێت، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین لەسەر ئەو زوڵمە بێنەدەنگ".

Paylas: