مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە
پەیامی کورد... مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە
مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە كەركوك بۆ رۆژی دووەم دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و نیگەرانن لە ڕەتكردنەوەی بڕگەی گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاوکراونەتەوە: ئەمڕۆ پێنج شەممە، دژی ڕەتكردنەوەی بڕگەی گواستنەوەی ڕاژەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق، مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان بۆ رۆژی دووەم و لەبەردەم نوسینگەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندانكرد.
هەروەها، مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی كوردی لە كەركوك نیگەرانن لە نەگواستنەوەی ڕاژەكانیان بۆ سەر بەغداو داوا لە بەرپرسانی عێراق دەكەن بەدەم داواكارییەكەیانەوە بێن و چیتر نەكرێنە قوربانی.