TR KU SO
FB X
Kurdistan

مامۆستایەکی ئایینی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

Navas Jan
Admin
📅 22 Mayıs 2023 19:58


پەیامی کورد... مامۆستایەکی ئایینی کورد سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا


مامۆستا مادیح کەرەمی، کەسایەتی ئایینی خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی هەمەدانەوە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕی ٢٧٢٣ (٢١ی مەیی ٢٠٢٣) مادیح کەرەمی پێشنوێژی مزگەوتی گوندی هۆیە سەر بە شاری سنە لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانیهەمەدان سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مامۆستا مادیح کەرەمەی دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنی دادگا و ڕاگەیاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ئەم مامۆستا لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بانگی دادگای شاری شۆیشە کراو و پێی ڕاگەیەندرابوو کە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و پاڵپشتی لە خۆپیشاندان، تێکدانی ئاسایشی گشتی و تێکدانی بیروڕای گشتی لە دادگایی هەمەدان دۆسیەی بۆ کراوەتەوە.
 

Paylas: