Kurdistan
ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت
پەیامی کورد ... سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ٧ی ٢٠١٩مووچەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە گەنجینەی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕیاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ٧ی ٢٠١٩مووچەی بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت
هەر بە پێی زانیاری لەم سەرچاوەیە سبەی چوارشەممە چەندین وەزارەتی دیکە مووچە وەردەگرن کە بریتین لە
وەزارەتی ناوخۆ
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئەنجوومەنی ئاسایش
دەزگای گشتی ئاسایش
هێزەکانی زێرەڤانی
پۆلیسی نەوت و گاز
و هەروەها هێزەکانی بەرگری شارستانی و فریاکەوتن .