TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 25 Temmuz 2019 13:31

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ مووچەی مانگی نیسانی ژمارەیەک وەزارەت دابەشدەکرێت و رۆژی یەکشەممەش مووچەی خانەنشینانی مەدەنی دەدرێت، بەوەش دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بازرگانی و پیشەسازی، رۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی یەکشەممە 28-07-2019 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێنج بۆ حەوتی هەموو مانگێک دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکات و بەپشتبەستن بە داهاتی فرۆشراوی نەوت مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش دەکات، دوای گەیشتنی پارەکەی بەغداش مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەش دەکات.

Paylas: