TR KU SO
FB X
Kurdistan

مانگی ڕابوردوو 18 بوومەلەرزە لە عێراق ڕویانداوە

Navas Jan
Admin
📅 04 Mart 2023 23:36

پەیامی کورد... مانگی ڕابوردوو 18 بوومەلەرزە لە عێراق ڕویانداوە


دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاماری ئەو بومەلەرزانەی بڵاوکردەوە کە مانگی ڕابوردوو لە عێراق ڕویانداوە.
سەمیرە ڕەزا خەڵەف بەڕێوەبەری بەشی بوومەلەرزەزانی لە دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاندوە، کۆی ژمارەی ئەو بومەلەرزانەی لە دەستەکەیان تۆمار کراون لە مانگی ڕابوردوودا گەیشتووەتە 18 بوومەلەرزە کە 11 یان لەناو عێراق بوەو 5 یان لەناو ئێراندا و 2 یان لەناو تورکیادا بوە.
ئاماژەشیکردوە، هێزو پلەی تۆمارکراوی بوومەلەرزەکان لەنێوان 1.7 تا 4.8 پلەی ڕێختەر بوە کە چەقەکەنیان لەنێوان 5 تا 23 کیلۆمەتردا بوە.

Paylas: